ئیسرائیل هێرشیکردووەتە سەر 12 کەشتی ئێرانی

ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرایکرد، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 وە ئیسرائیل هێرشیکردووەتە سەر 12 کەشتی ئێرانی کە هەڵگری نەوت و چەک بوون.

ڕۆژنامەکە دوێنێ پێنجشەممە، 11 ی ئازار ئاشکرایکردووە، “ئیسرائیل بە ئاگاداری ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر کەشتییە ئێرانییەکان کە زۆرینەیان هەڵگری نەوت بوون لە ئێرانەوە بۆ سوریا”.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ئیسرائیل گومانی هەبووە کە بە بیانوی گواستنەوەی نەوت لە ئێرانەوە بۆ بەندەرەکانی سوریا چەک و موشەک ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکرێت.

ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە، “زۆرینەی ئەو کەشتیە ئێرانیانەی هێرشیانکراوەتەسەر لە دەریای سور و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئاوی بوون، کە گومانکراوە چەک بگوازێتەوە بۆ سوریا.

‌هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەشتییەکان بە جۆرێک نەبوون کە بە تەواوی ژێر ئاو بکەون، بەڵکو دوای هێرشەکان کەشتییەکان ناچاربوون ڕێگەی خۆیان بەرەو ئێران بگۆڕن یان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.

ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ هۆکاری هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ دوو هۆکار گەڕاندووەتەوە، یەکەم ڕێگریکردن لە گواستنەوەی چەک لە تارانەوە بۆ دیمەشق و هاوکات ڕێگریکردن لە بازرگانی نەوتی ئێران، چونکە پێی وایە سەرچاوەی هاوکاریی ئابوری گروپە چەکدارییەکان بازرگانیکردنی ئێرانە بە نەوتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی شەڕە تەقەوە لە سلێمانی دوو کەس کوژران

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. جارێکی دیکە "زەنگی مەترسی" لە تاران بیسترا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share