سەربازێكی ئێرانی لە سنووری هەرێمی كوردستان كوژرا

سەربازێكی پاسەوانی سنووریی ئێران لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە هاوسنوورە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كوژرا.

ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویكردەوە، سەربازێكی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی سەردەشت كە هاوسنوورە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەكاتی ئەركدا كوژراوە.

هەرچەندە ئاژانسەكە زانیاریی زیاتری لەبارەی كوشتنییەوە بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام ئەو ناوچانە شاخاویین و دەكەونە نێوان ئێران، توركیا و عێراقەوە و پێشتر حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەوێ چالاكییان هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز: تاران بەمنزیکانە پێشنیارەکەى ترەمپ پەسەند دەکات

رۆژنامەیەکى ئەمریکى رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە ئێران پێشنیارەکەى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکان پەسەند دەکات. رۆژنامەى نیویۆرک تایمز لە زارى بەرپرسێکى باڵاى…
Total
0
Share