چێڵسی کارگەی وەبەرهێنانی یاریزانانە و نرخی شەش گەنجیان لە هیچەوە گەیاندە (٢٠٠) ملیۆن

یانەی چێڵسی ئینگلیزی یەکێکە لە بەهێزترین یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزی و ئەوروپا بەگشتی، لەڕووی پێگەیاندنی یاریزانانیشەوە خاوەنی یەکێک لەهەرە بەهێزترین ئەکادیمیاکانی تۆپی پێن لەجیهان.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەژێر ناوی شەش “بەیبی بلوزەکە” ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە، تیایدا ئاماژە بە خێرایی و کوالیتی ئیدارەی یانەی چێڵسی دەکات لە پێگەیاندنی لاوان و فرۆشتن و لەهەمان کاتدا بەرزکردنەوەی نرخەکانیان.

بەپێی سەرچاوەکە، خاوەندارێتی یانە بەسەرپەرشتی ڕاهێنەرانی تیپەکانی منداڵان و لاوان لەماوەی چەند وەرزی ڕابردوودا کاریان لەسەر پێگەیاندنی شەش یاریزان کردووە، کە پێکهاتوون لە: تامی ئابراهام، فیکایۆ تۆمۆری، ماسۆن ماونت، هودسۆن ئۆدۆی، ڕیچی جەیمس، بیڵی گیڵمۆر.

هەریەکێک لەم یاریزانانە لە کەسێکی نەناسراوەوە بوونەتە یەکێک لە ناودارانی بواری تۆپی پێ لە شاری لەندەن و ئینگلتەرا بەگشتی، کۆی گشتی نرخی گواستنەوەیان لەئێستادا (٢٠٠) ملیۆن یورۆیە، سەرجەم ئەم لاوانەش بە سەرپەرشتی فرانک لامپاردی ڕاهێنەر بەردەوامن لەبەرەوپێشچوون و لەداهاتوودا نرخیان زیاتریش دەکات.

فیکایۆ تۆمۆری: لە پێگەی ناوەندی بەرگری یاریی دەکات و تەمەنی (٢٢) ساڵە، لە سێ یانە بەشێوەی خواستن یاریی کردووە، لە ساڵی ٢٠١٩ نرخی گواستنەوەی حەوت ملیۆن یورۆ بووە، لە یەکەم مانگی ساڵی ٢٠٢٠ نرخەکەی بۆ (٢٠) ملیۆن یورۆ بەرزبووەتەوە.

ماسۆن ماونت: لەلاوانی چێڵسیەوە بۆ پێکهاتەی یەکەم بەرزکراوەتەوە، لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٩ نرخی گواستنەوەی تەنها (١٠) ملیۆن بووە، لەئێستادا نرخەکەی بۆ (٤٥) ملیۆن بەرزبووەتەوە.

هودسۆن ئودۆی: یەکێکە لە ئەستێرە هەڵکشاوەکانی بواری تۆپی پێ و چاوەڕوانی داهاتوویەکی پرشنگداری لێدەکرێت، نرخی سەرەتایی (٢٥) ملیۆن بووە و لەئێستادا نرخەکەی بۆ (٣٥) ملیۆن بەرزبووتەوە، هێشتا ماوە بگاتە ترۆپکی توانا هونەرییەکانی.

تامی ئابراهام: لەم وەرزەدا و لەکۆی (٢٤) ڕووبەروبونەوە (١٣) گۆڵی تۆمار کردووە، بووە بەیەکێک لە باشترین هێرشبەرانی خولی نایابی ئینگلیزی و نرخی گواستنەوەی (٥٠) ملیۆن یورۆیە، لەنێوان مانگی (١٢)ی ٢٠١٩ بۆ (٢)ی ٢٠٢٠ نرخەکەی (١٥) ملیۆن زیادی کردووە.

ڕیچی جەیمس: تەمەنی (٢٠) ساڵە و لە (١٣) یاریی پریمەرلیگ بەشداری کردووە، لەم وەرزەدا لەخواستن گەڕاوەتەوە، وەرزی ڕابردوو لەم ساتانەی وەرزدا نرخی یەک ملیۆن یورۆ بووە، بەڵام لەئێستادا بۆ گواستنەوەی پێویستە (١٥) ملیۆن یورۆ پێشکەش بکرێت.

بیڵی گیڵمۆر: لەتەمەنی (١٨) ساڵیدایە و بە یەکێک لە گرنگترین یاریزانانی داهاتووی چێڵسی هەژمار دەکرێت، یاریزانە سکۆتلەندییەکە لەهێڵی ناوەند یاریی دەکات و لەم وەرزەدا دوو یاریی ئەنجامداوە، فرانک لامپارد سەرجەم ئۆفەرەکانی بۆ گواستنەوەی ڕەتکردۆتەوە و نرخی ئێستای سێ ملیۆن یورۆیە.

بابەتی پێشتر

سۆکرات.. ئەو پزیشکەی جیهانی تۆپی پێ هەژاند و چەندینێکی دیکەی خاوەن بڕوانامەی باڵا

بابەتی دواتر

دانپێدانانێک دەستکەوت و نازناوەکانی مایک تایسنی ئەفسانەی بۆکسێن دەخاتە گومانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share