پێنج یانەی ئەوروپا لەڕووی ژمارەییەوە باشترینن

چەند یانەیەکی خولە ناوخۆییە گەورەکانی ئەوروپا، ئینگلیزی، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، دوای چەند هەفتەیەک توانیویانە لە ڕیکۆردە ژمارەییەکاندا باڵادەستی نیشانبدەن.

سیان لە خولە ناوخۆییە گەورەکان حەوت هەفتەیان تێپەڕاندووە، لە دوو خولیشیان زیاتر لە حەوت هەفتەیان تێپەڕاندووە.

بایرن لەڕووی هێرشبەرییەوە باشترینە

لەڕووی هێرشبەرییەوە، یانەی بایرن میونشن بە تۆمارکردنی 24 گۆڵ تاوەکو ئێستا باشترینی پێنج خولە ناوخۆییە گەورەکەیە.

لەدوای بایرن میونشن، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئینتەر میلان و پاریس سان جێرمان دێن، کە 22 گۆڵیان تۆمارکردووە، پاشان بایەرلیڤەرکوزن 20 گۆڵ.

باشترین بەرگریی ئەوروپا

پێنج یانە کەمترین گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە، پێکهاتوون لە: ئیشبیلیە، ڤیاریاڵ، مانچستەر سیتی، چێڵسی و ناپۆلی، هەریەکێک لەو یانانە تەنها سێ گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

بەرشلۆنە پادشای پۆزیشنە

سەرباری هەموو ئەو کێشانەی ڕووبەڕوی یانەی بەرشلۆنە بووەتەوە، بەڵام سەرکەوتووبوون لە بوون بە باشترین یانەی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا لەڕووی پۆزیشنەوە (هێشتنەوەی تۆپ).

نێوەندی ڕێژەی پۆزیشنی پێکهاتەی بارسا ٪68.8 بووە، پاشان مانچستەر سیتی ٪63.8، پلەی سێیەمیش بۆ ئیشبیلیەیە بە نێوەندی ڕێژەی ٪63.6، هەروەها بایرن میونشن ٪63.4 و پاریس سان جێرمان ٪62.7.

لیڤەرپوڵ باشترینی لێدانەکانە

یانەی لیڤەرپوڵ لەسەرووی ئەو یانانەدایە کە لەم وەرزەدا زۆرترین لێدان (شوت)یان ئاڕاستەی گۆڵی ڕکابەران کردووە، نێوەندی ڕێژەی لێدانەکانی یاریزانانی ئەم یانەیە لە یەک یاریدا (21 شوت) بووە.

پلەی دووەم بۆ بایرن میونشنە 18.4، پلەی سێیەم بۆ مان سیتی 18.1، پلەی چوارەم بۆ ڕۆمایە 17.3، لە کۆتاییشدا مانچستەر یونایتد 17.1 بۆ هەر یارییەک.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر: ژنێک بەهاوکاریی براکەی هاوسەرەکەی کوشتووە

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح: ئەم هەڵبژاردنە بۆ خەڵكی كوردستان و پێكهاتەكانی دیكە چارەنووسسازە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share