ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی

پاشنێوەڕۆی ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و چەند پرسێکی وەک گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم و هەڵبژاردنی پێشوەختەیان تاوتووێ کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەیەکدا دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، بەتایبەتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و چۆنیەتیی زەمینەخۆشکردن لەبەردەم پرۆسەکەدا کە خزمەتی بەرژەوەندیی هاوبەشی گەل و هەموو پێکهاتەکانی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا داکۆکی لە پێویستیی تێپەڕاندنی ناکۆکی و ململانێکان و گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا کرایەوە و بەگرنگییەوە باس لە دوایین سەردانی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە و لایەنە عیراقییەکان کروە..

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێنانەدی یەکڕیزیی نیشتمانی و لێکنزیککردنەوەی بیروبۆچوونەکان کراوە بە ئاراستەی تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و یەکخستنی هێز و تواناکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەگەر و پێشهاتەکان.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە ناسەقامگیریی دۆخی سیاسی و ئەمنی، خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەشی گەلانی ناوچەکە ناکات.

بابەتی پێشتر

دوای کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی بەرهەم ساڵح لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆبووەوە

بابەتی دواتر

برێت مەکگۆرگ دەگەڕێتەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share