دوای کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی بەرهەم ساڵح لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆبووەوە

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرسی هەڵبژاردن و دۆخی ئێستای هەرێم و پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر.

لە کۆبوونەوەکەدا بەرهەم ساڵح، لەلایەن قوباد تاڵەبانی و ڕێواز فایەق و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵەوە پێشوازی لێکرا.

بڕیارە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی و پارتی، بەرهەم ساڵح، سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بکات لە هەولێر و پرسی هەڵبژاردن و خۆ ئامادەکردنی کورد بۆ ئەو پرسە تاوتووێ بکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا بەرهەم ساڵح، بڕیارە لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەسەر هەمان پرس کۆببێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم كۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکاندا دۆخی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد تاوتوێكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە داوای پابەندبوونی زیاتر بە دەوامەوە لە فەرماندەكان دەكات

وەزیری پێشمەرگە داوا لە فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە دەكات، زیاتر پابه‌ندبن به‌ دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركەكانیان و جه‌ختكردنه‌وه‌…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: هەر خاوەن مۆلیدەیەک کێشە لەپێدانی کارەبا دروستبکات مۆڵەتی لێوەردەگیرێتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی دروستبوونی کێشە بۆ کارەبای هاوڵاتییان لەم وەرزەدا ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زۆر کارپێکردنی…
Total
0
Share