(بەژمارە) تیکی تاکا لە یاریگا ئەوروپیەکاندا مردووە و هەڵگرانی فەلسەفەکە بێکار بوون

شێوازی تیکی تاکا لە یاریگا ئەوروپیەکاندا بەرەو کۆتایی دەچێت و ئەو ڕاهێنەرانەش کە هەڵگری بیرۆکەکانی ئەم فەلسەفەیەی یاریکردنن بێکار و ئەنجام بوون.

لە ساڵی ٢٠٠٨ یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی شێوازێکی لێکدراوی نوێی لە بواری تۆپی پێدا هێنایە کایە و لەلایەن میدیاکانەوە ناونرا “تیکی تاکا”، شێوازەکە پێکهاتووە لە کۆکراوەیەک لە(کرە الشاملە)ی هۆڵەندییەکان و چەندین وردەکاری تاکتیکی کە لەلایەن یۆهان کرۆفی ئەفسانە و پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری پێشووی بەرشلۆنەوە داهێنانی تێداکراوە، تەواوی پلانەکانیش پشت بە گلدانەوەی تۆپ دەبەستێت لەنیوەی یاریگای تیپی ڕکابەردا.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بە داتا و ئامارەوە ئاشکرای کردووە، لەم وەرزەدا “تیکی تاکا” بەتەواوی لە یاریگا ئەوروپیەکاندا گەیشتۆتە سنوری مردن، تەنانەت ئەو ڕاهێنانەش کە ئەم ستایلە بەکاردەهێنن بێکار و ئەنجام بوون، لەنمونەی: مارسێلۆ بێلسا لە لیدز یونایتد و خۆرخی سامپاولی ئەرجەنتینی کە لەئێستادا بێکارە.

لەبەرامبەردا پیپ گواردیۆلا کە باوکی پلانەکەیە، لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی لەم وەرزەدا پێناچێت شێوازەکەی کاریگەری مابێت و لەڕووی ئەنجامەوە کەوتۆتە دوای یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ کە بە شێوازی هێرشی خێرا و ڕاستەوخۆ یاریی دەکات.

ئاماری یانەکان و ڕێژەی پۆزیشنیان لەنێوان وەرزەکانی ڕابردوو بۆ ئەم وەرزە:

1. بەرشلۆنە لەسەدا ٧٣ وە بۆ ٥٧ لەم وەرزەدا.
2. بایرن موینشن لەسەدا ٧١ وە بۆ ٥٧ لەم وەرزەدا.
3. ئینتەرمیلان لەسەدا ٥٣ (٢٠١١/٢٠١٢) بۆ ٤٠ لەم وەرزەدا.
4. لیڤەرپوڵ لەسەدا ٦١ (٢٠٠٩/٢٠١٠) بۆ ٥١ لەم وەرزەدا.
5. مانچستەر یونایتد لەسەدا ٦٢ (٢٠١١) بۆ ٤٤ لەم وەرزەدا.
6. پاریس سانت جێرمان لەسەدا ٦٣ (٢٠١٥/٢٠١٦) بۆ ٥٤ لەم وەرزە.
7. ڕیاڵ مەدرید لەسەدا ٦٢ وەرزی ڕابردوو بۆ ٥٦ لەم وەرزەدا.
8. ڤالێنسیا لەسەدا ٦٢ (٢٠١٠/٢٠١١) بۆ ٤٦ لەم وەرزەدا.
9. ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەدا ٥٤ (٢٠٠٩/٢٠١٠) بۆ ٥٠ لەم وەرزەدا.

ڕاهێنەرە بێکارەکانی تیکی تاکا

لەساڵانی ڕابردوودا کاتێک پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بوو، یانە زەبەلاحەکەی باڤاریا ڕێژەی پۆزیشنی لەسەدا ٧١ بوو، بەڵام لەم وەرزەدا هانز فلیک بەشێوەی یاریی ڕاستەوخۆ و خێرا ڕێژەیەکی بۆ ٥٧ دابەزاندووە، واتا بەهیچ شێوەیەک پشت بە شێوازی پۆزیشنی تیکی تاکا نابەستێت.

یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لەو یانانەی لەشێوازی پۆزیشنەوە بۆ شێوازێکی نوێ بازیداوە و زینەدین زێدان هەوڵیداوە شێوازێکی ڕاستەوخۆ و خێرا بونیاد بنێت، لە وەرزی (٢٠١٨/٢٠١٩) ڕێژەی پۆزیشن لەسەدا ٦٢ بووە و لەکاتی چنینەوەی نازناوەکاندا تەنها لەسەدا ٦٠یان تۆمار کردووە، واتا پۆزیشن بەشێوەیەکی پێچەوانە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان دروست کردووە.

لە ئێستای بواری تۆپی پێدا چەند ڕاهێنەرێک کار بە شێوازی “تیکی تاکا” دەکەن، بەڵام زۆرینەیان لە چنینەوەی ئەنجامەکان دوورکەوتونەتەوە.

مارسێلۆ بێلسا لە یانەی لیدز یونایتد لە خولی پلە یەکی ئینگلتەرا خۆی گرتۆتەوە، هەروەها خۆرخی سامپاولی بێکارە و بەدوای یانەیەکی نوێدا دەگەڕێت.

تاکە ڕاهێنەر کە جێبەجێکاری بەردەوامی پلانە مێژووییەکەی بارسایە، پیپ گواردیۆلایە کە لە یانەی مانچستەر سیتی چوار وەرزە بەم شێوازە هەوڵ بۆ بەرزکردنەوەی جامی خولی یانە پاڵەوانەکان دەدات و سەرکەوتوو نابێت.

بابەتی پێشتر

ئایا ئاساییە لەکاتی توشبوون بە ئەنفلۆنزا وەرزش بکەین؟

بابەتی دواتر

بۆلودا کێیە و چی پێدەکرێت؟ ئەو ملیاردێرەی چاوی بڕیوەتە کورسی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دێنیس ڕۆدمان.. لە چیرۆکی سێکس و (٢٠) ملیۆنەکەی مادۆناوە بۆ هاوڕێیەتی دیکتاتۆری کۆریا و سێ جار شکانی چووکی

دێنیس ڕۆدمان، ناوێکی زەنگۆڵەداری بواری باسکەی ئەمریکا و پڕۆفیشناڵێکی سەرکێشە، ڕەنگە زۆرینەی هەوادارانی وەرزش ناوی ئەم ئەستێرەیەیان بیستبێت،…
Total
0
Share