ئەمڕۆ، سێشەممە یەکەمین ڕووبەڕوبوونەوەی (چوون) قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت.
کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەکات، لەم یارییەدا یانەی شاهانە بەبێ سێرجیۆ ڕامۆس، فێرلاند مێندی، فیدریکۆ ڤاڵڤێردی، لوکاس ڤاسکێز یاریدەکات، لە بەرامبەردا لە پێکهاتەی چێڵسی تەنها ماتیۆ کۆڤاسیچ بەشداری ڕوبەڕوبوونەوەکە ناکات.
زینەدین زێدانی ڕاهێنەری شاهانە سوودمەند دەبێت لە گەڕانەوەی ئیدین هازاردی بەلجیکی، هەروەها ڕافائێل ڤارانی بەرگریکاری فەرەنسی و دانی کارڤاخال.
تۆماس توخێل، ڕاهێنەری چێڵسی بە پێکهاتەی تەواوەوە ڕوبەڕوی یانەی شاهانە دەبێتەوە و نێوەندی ڕێژەی تەمەنی یاریزانانی 27.3 ساڵە، بەرانبەر 28.8 ساڵ بۆ نێوەندی ڕیژەی تەمەنی یاریزانانی مێرەنگی.
بەپێی داتاکانی “سۆفا سکۆر” ڕیاڵی شاهانە بە پلانی (4-3-3) یاریدەکات و چێڵسی بە پلانی (3-4-2-1) ڕوبەڕوی دەبێتەوە.
پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیاڵ مەدرید
تیبۆ کۆرتوا، کارڤاخال، ڤاران، میلیتاو، ناچۆ، لوکا مۆدریچ، کاسیمێرۆ، تۆنی کرۆس، ئاسینسیۆ، بنزیمە، ڤینیسیۆز.
پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی چێڵسی
مێندی، ڕۆدیگێر، تیاگۆ سیلڤا، ئازپیلیکوێتا، بین چیڵویڵ، نگۆلۆ کانتی، جۆرجینیۆ، ڕیس جەیمس، کای هاڤێرتز، ماسۆن ماونت، تیمۆ ڤێرنەر.