مستەفا کازمی بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو ناکات

بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەی نزیکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانەوە بڵاوکراوەتەوە، مستەفا کازمی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناکات و پشتگیری هیچ حزب و لایەنێکیش ناکات.

مستەفا کازمی بڕیاریداوە لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناوی لە هیچ لیست و قەوارەیەکدا نەبێت و ڕێگری لە تیمی نوسینەگەکەشی دەکات کە نزیکی هەڵبژاردنەکان بکەون.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەشدارینەکردنی مستەفا کازمی لە هەڵبژاردندا هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە، کە باسیان لەوە دەکرد مستەفا کازمی بە لیستێکی نوێ دادەبەزێت و هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی دەنگی خەڵک دەکات.

بەهۆی کێشە و ناکۆکییەکانی عێراقەوە، سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق هیچیان خاوەنی کورسی تەواو نین بۆ ئەو پۆستانە و بە ڕێککەوتنی لایەنەکان دانراون.

مستەفا کازمی، کە ئێستا سەرۆکوەزیرانی عێراقە، بەبێ بوونی هیچ کورسییەک بووتە سەرۆکوەزیران و ئەوەش دوای ڕێککەوتنی لایەنەکان لەسەر ئەو پرسە.

بابەتی پێشتر

گەشتی دەرەوەی ئێران لە دایک و باوکی ڕامین حسێن پەناهی قەدەغەکرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share