هاوڕێکەی مێسی “مەدریدێستا” یە

جولیان ئالڤارێز، ئەستێرەی هەڵکشاوی ئەرجەنتین لە مۆندیالی قەتەر سەرنجی هەمووانی ڕاکێشاوە، توانیویەتی هاوشانی مێسی باشترین ئاست پێشکەش بکات.

ئالڤارێز چیرۆکێکی ئاشکرای هەیە، لەدایکبووی کۆردۆبایە لە ئەرجەنتین، بەڵام لە ساڵی 2011 پەیوەندی بە تیپی منداڵانی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە.

بەهرەدارەکەی “ئارخێنتینا” لە مەدرید سەرنجڕاکێش بووە، توانیویەتی بەشداریی پاڵەوانێتی منداڵان بکات و ببێتە گۆڵکار، لەو بارەیەوە کارمەندێکی یانەی شاهانە بە ڕۆژنامەی “مارکا”ی وتووە، “گۆڵکارێکی ناوازە بوو، بە تەنها یاریدەکرد و دەیبردەوە، لە یارییەکانی منداڵاندا جیاوازی دروست دەکرد، لە هەموو جیهانەوە دەهاتن بۆ سەیرکردنی، بەڵام ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتوو نەبوو لە واژۆکردنی گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵیدا و دوای مانگێک ناچاربوو لەگەڵ خێزانەکەی بگەڕێتەوە بۆ شاری کۆردۆبا لە ئەرجەنتین.”

ئالڤارێز لە ئێستادا یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزییە، هاوشانی ئێرلینگ هالاند لە پێکهاتەی پێپ گواردیۆلا یاریدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌ گۆڵێک کۆمێرزبانک ئارینای به‌سه‌رکرده‌وه‌

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 24ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share