(ڤیدیۆ) هۆڵەندا، ئەمریکای تێپەراند و گەیشتە چارەکی کۆتایی

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بردنەوەی بەرامبەر ئەمریکا تۆمارکرد.‏

ئەمڕۆ شەممە، لە یاریگای (استاد خلیفە الدولی) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا و ئەمریکا ڕووبەڕووبوونەوە.

ئاشەهەواییەکانی هۆڵەندا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەیان تۆمارکرد.‏

گۆڵەکانی هۆڵەندا لە خولەکەکانی 10، 45، 81 لەلایەن مێمفس دیپای، دالی بلێند، دێنزل دومفرێسەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی ئەمریکا لە خولەکی 76 لەلایەن هاجی ڕایتەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، هۆڵەندا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد، لە قۆناغی داهاتووشدا بەرامبەر براوەی یاریی نێوان ئەرجەنتین و ئوسترالیا یاریدەکات، کە بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر (10:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووببنەوە.

بابەتی پێشتر

سەرنشینێك سەری بەر بنمیچی پردێك كەوت و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

خالید سلێمان: حاجی كاروان بە ئارەزووی خۆی پێناسەیەكی بۆ جێندەر داتاشیووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share