ڤاڵڤێردی: گەڕانەوەم دەبێت لەپێناو پڕۆژەیەکی جیاوازدا بێت

ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری پێشووی یانەکانی ئەتلەتیک بلباو و بەرشلۆنە کە لەئێستادا بێکارە، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ (ETB) ئەنجامدەدات.

لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بە داهاتووی و بابەتی بەشەڕهاتنی لەگەڵ مێسی و سەردەمی بلباو و چەندین تەوەری دیکە دەکات، ئەمەش کورتەیەکە لە چاوپێکەوتنەکە:

 

ئەتلەتیک واتای چی بوو؟

ئەو یانەیە بوو بەهەموو شێوەیەک تیایدا دڵخۆشبووم، هەندێک کاتیش هەبوون باشترین ساتەکانم نەبوون، بەڵام لەڕووی هەستەوە هەستم دەکرد من بۆ ئەو جێگەیە دروستبووم، قورسە جێگەیەکی هاوشێوەی بدۆزیتەوە، هەموو شتێک بۆ تۆ بێت و تۆش هەموو وەزەی بۆ بەکاربخەیت.

 

لە فاینەڵەکاندا سەرکەوتوو نەبوون؟

کاتێک فاینەڵێکمان دەدۆڕاند هەرایان نەدەنایەوە، تۆپی پێ بەو شێوەیەیە، هەموو شتێک لە ئەتلەتیک باش دەردەکەوت، دوو فاینەڵمان دۆڕاند و هەموو ئامانجمان ئەوەبوو بە فاینەڵی دیکە بکەین.

 

ڕاهێنان لە یۆنان چۆن بوو؟

ڕۆژێک هەستمان بە ترس کرد، بەڵام پێموانییە هاندەرانیان شەڕانگێزن، ئەوان پەرۆشن بۆ تۆپی پێ و زیادەڕەويی لە هەستەکانیاندا دەکەن، بۆ ئەوان یاريی قورسە، بەڵام بەخشندەن لەگەڵ یانەکانیان.

 

تۆپی پێ لە پێشوودا چۆن بوو؟

ئای خودایە، چەند خراپ یاریماندەکرد، بەڵام ئێستا زۆر باشترین، ئێستا باس لەوەدەکرێت کە ڕقیان لە تۆپی پێی نوێیە، دێرینەکان دەبینیت بە تۆپێکی کۆنەوە و دەڵێن ئەوە تۆپی پێی ڕاستەقینەیە، لەم بارەیەوە زۆر دەوترێت لەبەرئەوەی بوارەکە بازرگانی و وەبەرهێنانە.

 

چۆن پەیوەندیت بە بەرشلۆنەوە کرد؟

کە پەیوەندییان پێوەکردم بەهیچ شێوەیەک دوودڵ نەبووم، وام دەبینی بژاردە و ئەزموونێکی گرنگە لە ژیانمدا دەبێت تاقیبکەمەوە، بەڵام چۆن ڕۆیشتم؟ ڕوویدا و ئەوە هەموو شتێک بوو..

 

لەگەڵ مێسی بەشەڕهاتیت؟

ئەو شتانە باسناکرێن، چونکە بەشێکە لە دیوە شاراوەکانی بواری تۆپی پێ، دۆخەکە بەو شێوەیە باشترە، باشترە خەڵک نەزانێت چی دەکەین و لە پشتەوە چی ڕوودەدات باشترە پێیانوابێت هەموو شتێک دەزانن، بەڵام بە دڵنیاییەوە ڕاستییەکان نازانن.

 

جارێکی تر دەگەڕێیتەوە؟

بەڵێ، ئەوە ئەگەرێکی بەهێزە، پێموایە دەگەڕێمەوە، بەڵام پڕۆژەی داهاتووم دەبێت پاڵپێوەنەر و جیاوازبێت، دوای ڕۆیشتنم لە بەرشلۆنە پێویستم بە پشووی درێژبوو، هەلەکەم قۆستەوە و چەندین گەشتمکرد، سەرباری پەتای کۆرۆنا، بەڵام ئێستا دڵنیانیم چیدەکەم.

بابەتی پێشتر

پۆگبا لەبەردەم دووڕیانی موچە و دوو یانەی زەبەلاحدایە

بابەتی دواتر

ئیشبیلیە گرەوی میری لە ئەتلەتیکۆ بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share