ئۆساکا نازناوی ئوسترالیای کراوەی بەدەستهێنا

ئۆساکا دوای بردنەوە لە سیرینا ویلیامز لە یاری کۆتاییدا برادی کوتا بەزەویدا

ئەمڕۆ، شەممە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی ئوسترالیای کراوە بۆ یاری تێنسی سەرزەوی لەسەر ئاستی کچان ئەنجامدرا و ناومی ئۆساکای ژاپۆنی نازناوەکەی چنییەوە.

ناومی ئۆساکا لە یاریی کۆتایی ئوسترالیای کراوە بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر جێنیفەر برادی ئەمریکی بە ئەنجامی (6-4) و (63) بەدەستهێنا.

ژاپۆنیە ناودارەکەی بواری تێنسی سەرزەوی توانی لە گێمی چوارەمی کۆمەڵەی یەکەمدا “سێرڤ برەیک”ی ڕکابەرە ئەمریکیەکەی بکات، پاشان برادی بەهێزەوە گەڕایەوە و بەهەمان شێوە سێرڤی ڕکابەرەکەی شکاند لە گێمی پێنجەمدا، بەڵام جارێکی دیکە ئۆساکا توانی لە کۆتا گێمدا سێرڤی ئەمریکیەکە بشکێنێت و کۆمەڵەکە بە ئەنجامی (6-4) بباتەوە.

لە کۆمەڵەی دووەمدا ئۆساکا باشتر دەرکەوت و لەلایەن ڕکابەرەکەشیەوە کەمتر کێبڕکێی کرا، سەرەتا بە ئەنجامی سێ گێم بەرانبەر سفر پێشەنگی گرت، سەرەڕای هەوڵدانی برادی بۆ گەڕانەوە، بەڵام هەوڵەکانی بێسوود بوون و ئەو کۆمەڵەیەش بە ئەنجامی (6-3) لە بەرژەوەندی ژاپۆنیەکە کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئۆساکا بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پاڵەوانێەتی ئوسترالیای کراوە لەسەر ئاستی کچان، کە یەکێکە لە پاڵەوانێتیە گەورەکانی گراند سلام.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی به‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ گه‌وره‌که‌ له‌ بارسا ده‌ستپێده‌کات

ئه‌ستێره‌ی دێرینی به‌رشلۆنه‌ و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری، چاڤی هێرناندێز به‌فه‌رمیی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ کرد، یه‌که‌مین…
Total
0
Share