سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا دەستی لە کارکێشایەوە

دوای زیاتر لە دوو مانگ بەردەوامی لە فشارەکانی سەر نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، ئەمڕۆ ئاشکرایکرد کە دەست لە کاردەکێشێتەوە و تا هەڵبژاردنی داهاتووی وڵات بەردەوام دەبێت لە پۆستەکەی.

دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا هاوکاتە لەگەڵ بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان، لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، کە ئەم دانپێدانانە دەستکەوتێکی گەورە دەبێت بۆ ئەرمەنەکان.

نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا دوای ئاشکراکردنی دەست لە کارکێشانەوەی ڕایگەیاندووە، “بەردەوامی من لە پۆستەکەمدا تا هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتە، واتە تا مانگی شەشی داهاتوو”.

دەست لە کارکێشانەوەی نیکۆل پاشینیان، لە کاتێکدایە کە فشارەکانی سەر سەرۆکوەزیران دوای ڕێککەوتنی ئەرمینیا و ئازەربایجان بە نێوەندگیری ڕوسیا لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەردەوام بوو، چونکە بەپێی ڕێککەوتنەکە ئەرمینیا کۆمەڵێک شوێنی لە ناوچەی قەرەباغ چۆڵکرد کە پێشتر ئەرمەنەکانی تێدا نیشتەجێبوون.

دیمەنی چۆڵکردنی زێدەکانی خۆیان لەلایەن ئەرمەنەکانی قەرەباغەوە دوای ڕێککەوتنی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، ئەرمەنییەکانی خستەوە یادی کۆمەڵکوژیەکانی سەرەتای سەدەی ڕابردوو، بە دەستی عوسمانییەکان کە یەک ملیۆن و نیو ئەرمەنی لەو ڕوداوانەدا کوژران.

بابەتی پێشتر

داننان بە كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكان<br> بۆچی تاوانەكانی دژ بە كورد بە جینۆساید نەناسێندراون؟

بابەتی دواتر

جەواد زەریف: قاسم سولەیمانی گوێی بۆ وەزیر و سەرۆککۆماریش نەدەگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا لە ئێران بێئومێد بووە

كۆشكی سپیی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، واشنتن “بێئومێد بووە” بەهۆی ڕەتكردنەوەی دانوستانە نافەرمییەكان لەلایەن ئێرانەوە، سەبارەت بە پرسی ڕێككەوتنی ئەتۆمی.…
Total
0
Share