میسر.. سامانی 89 سەركردەی ئیخوان موسلیمین دەستیبەسەردا گیرا

دادگای میسر دەستیگرت بەسەر سامانی 89 سەركردەی ئیخوان موسلیمین-دا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی كانونی دووەم، دادگایەكی میسر دەستیگرت بەسەر سامانی 89 سەركردەی ئیخوان موسلیمین-دا، ئەوەش دوای داوایەكی “لیژنەی دەستگرتن بەسەر سامانی ئیخوان موسلیمیندا” دێت كە ساڵی 2018 لە میسر پێكهێنراوە بۆ بەدەستبەسەرداگرتنی سامانی “گرووپە تیرۆریستییەكان و ئەندامەكانیان.”

بە گوێرەی بڕیاری دادگاكەی میسر، پارە و سامانی ئەو سەركردە و ئەندامانەی ئیخوان موسلیمین كە دەستیان بەسەردا گیراوە، دەگەڕێندرێنەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

لەنێو ئەوانەی دەست بەسەر سامانەكانیاندا گیراوە، وەرەسەكەی محەمەد مورسی سەرۆكی پێشووی میسر و محەمەد بەدیع ڕابەری ئەوكاتی ئیخوان موسلیمین و خەیرەت شاتر جێگری پێشووی سەرۆكی ئیخوان موسلیمین هەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمێکی زانایان ئێسکی بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە 99 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە

تیمێکی زانایان لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا ئێسکەپەیکەری بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە قەبارەکەی هاوشێوەی قەبارەی سەگێک دەبێت و…
Total
0
Share