لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار لە سنوری ناحییەی سکتانی سەر بەقەزای کۆیە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە چەند شوێنەوارێکی دێرین دۆزرانەوە.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری هەرێم، پرۆسەیەكی رووپێوی بە بەكارهێنانی وێنەی ئاسمانی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەڕێوەچوو و لە میانەی پرۆسەكەدا ژمارەیەك ناوچەی نوێی شوێنەواری دۆزرانەوە و تۆماركران كە پێشتر لە ئەتڵەسی ناوچە شوێنەوارییەكانی عێراقیشدا ئاماژەیان پێنەكراوە”.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکە ئەو شوێنەوارانەی دۆزرانەونەتەوە پێشتر لە ئەتڵەسی ساڵی 1975ی ناوچە شوێنەوارییەکانی عێراقیشدا نەبوون .
وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار ئاشکرایکردووە، ئەو پرۆسەیە كە دەكرێ ناوی بندرێت پڕۆژەش، نوێترین تەکنیکی کارکردنی تێدا بەکارهاتووە، وەک بەکارهێنانی وێنەی ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،GPS ، GIS بۆ تۆمارکردنی پێگە شوێنەوارییەکان و دیاریکردنی سەردەمەکان دوای شیکردنەوە بەراوردکردنی شوێنەوارەکان و سەلماندنیان كە سەرجەمی ئەندامانی تیمەكە لە شوێنەوارناسانی ناوخۆی کوردستان پێکهاتبوون”.