کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بە میوانداریی سەرۆککۆماری عێراق دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان (سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی پەرلەمان)، بە میوانداری و ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق دەستیپێکرد.

کۆبوونەوەکە لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و دۆخی سیاسی و دارایی و تەندروستی تاووتوی دەکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

وا چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەم پرسەوە بکرێت، بە تایبەت دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای هەڵبژاردن کە بەشێک لە پەرلەمانتارانی هەرێم ناڕەزاییان دژی ئەو پڕۆژە یاسایە دەربڕی.

نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکارییەکانی ئەوکاتی عێراق تاووتوێکران، بەتایبەت دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس، کە چاوەڕێدەکرا عێراق دۆخێکی ئاڵۆزی ئەمنی تێبپەڕێنێت.

بابەتی پێشتر

کۆیە.. لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە چەند شوێنەوارێکی دێرین دۆزرانەوە

بابەتی دواتر

خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئابوری بەخشرا بە دوو ئابوریناسی ئەمریكی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share