ترەمپ: هەندێک خوێندکاری هارڤارد نازانن 2+2 دەکاتە چەند

دۆناڵد ترەمپ

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “هەندێک خوێندکاری زانکۆی هارڤارد پێویستیان بە خولی بیرکاری هەیە، چونکە نازانن 2+2 دەکاتە چەند”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەندێک لە خوێندکارانی زانکۆی هارڤارد پێویستیان بەوەیە خولێکی بیرکارییان بۆ بکرێتەوە و راهێنانیان پێبکرێت، چونکە نازانن 2+2 دەکاتە چەند و لە لێکدان و کۆکردنەوەدا کێشەیان هەیە.

وتەکانی سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە هات کە لە چەند رۆژی رابردوودا بڕیاریدا رێگە نەدرێت چیدیکە زانکۆی هارڤارد خوێندکاری بیانی وەربگرێت و ئەوانەی ئێستاش ڤیزایان لێوەربگیرێتەوە، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی زانکۆکە دژایەتیی ئیــ.ــسرائیلی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share