کشتوکاڵی گەرمیان: کەمئاوی زیانی بە 160 هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵیی گەیاندووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان ئاشکرایکرد کە وشکەساڵی و وشکبوونەوەی زەوییەکان زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە و بڕەکەی 160 هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی دەبێت.

شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان ڕایگەیاند، “بەهۆی کەمی ڕێژەی بارانبارین و کەمئاوی لەمساڵدا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەم سنوورە ڕوبەڕویی زیانی زۆر بوونەتەوە و زیانێکی زۆریش بە ئاژەڵەکانی ناوچەکە دەگات”.

ئاماژەی بەوەکردوە، “لە سنورەکەدا 611 هەزار مەڕ، 134 هەزار بزن، 10 هەزار مانگا و زیاتر لە هەزار گامێش هەیە کە کەمی بارانبارین و کەمئاوی زیانی زۆر بەم سامانە ئاژەڵیانە دەگەیەنێت”.

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان باسلەوەدەکات، بۆ چارەسەری قەیرانی کەمئاویی ناوچەکە داوایان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کردووە بودجە تەرخان بکات بۆ ناوچەکە.

پێشتریش ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند کەمئاوی لە ناوچەکەیاندا کاریگەریی زۆری نەرێنیی دروستکردووە و داوایکرد کە بودجەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی تەرخانبکرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

سعودیە جەخت لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران: هەشت هۆکار لە پشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەشت خاڵ لەپشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوەن و دانووستانەکان تەنها دوو خاڵیان چارەسەرکردووە.…
Total
0
Share