سعودیە جەخت لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکاتەوە

سعودیە داوا لە ئێران دەکات کە بەشێوەیەکی جیدی مامەڵە لەگەڵ دانوستانەکانی پەیوەست بە پرسی ئەتۆمی بکات و ئارامی ناوچەکە نەخاتە مەترسییەوە و سەقامگیری ناوچەکە تێکنەدات.

عەبدوڵا موعەلیمی، نوێنەری هەمیشەیی سعودیە لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بگەنە ڕێککەوتن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و چاودێری کردنی ئەو وڵاتە و ڕێگریکردن لێی بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی.

وتیشی، “پێویستە نیگەرانیی وڵاتانی ناوچەکە سەبارەت بەو ئاڵۆزییانەی ئێران  دروستیکردووە لەبەرچاو بگیرێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە لەنێویشیدا بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران”.

ئەم وتانەی نوێنەری لە سعودیە نەتەوەیەکگرتووەکان لە میانی کۆبوونەوەیان سەبارەت بە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هات، بەمەبەستی هاندانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەننا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا گەورەترین کەشتیی فڕۆکەهەڵگری رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جێڕاڵد فۆرد” و کەشتییە جـ.ـەنگییەکانی هاوەڵی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتوون. کەشتیی ‘جێڕاڵد…
Total
0
Share