نرخی نەوت لە جیهان زیاتر دابەزی و نرخی نەوتی عێراق بەرزبووەوە

نرخی نەوتی عێراق لە بازاڕەكاندا بەرزبووەوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان.

ئەمڕۆ سێشەممە هەردوو جۆری نەوتی خاوی بەسڕە بەرزبوونەوەیان لە نرخەكانیاندا تۆماركرد، بەرمیلێك نەوتی مامناوەندی بەسڕە 66 سەنت چووەسەر نرخەكەی و بە ڕێژەی 0.71% بەرزبووەوە و گەیشتە 94 دۆلار.

بەپێی داتاكان، نرخی نەوتی قورسی بەسڕە بە ڕێژەی 0.73% بەرزبووەتەوە و بەرمیلێكی بە 90.74% مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ماوەی هەفتەیەكە نرخی نەوتی خاو بۆ نزمترین ئاستی شەش مانگی ڕابردووی دابەزیوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 94.25  دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ترس لە بازاڕی وزەدا بووەتەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت و پێشبینیی قۆناغێكی نوێ دەكرێت كە تیایدا نرخی نەوت زیاتر نزمببێتەوە.

بابەتی پێشتر

توانای چاودێریکردنی ئیسرائیلی هەیە.. مانگێکی دەستکردی ئێرانی بە مووشەکی ڕوسی هەڵدرا

بابەتی دواتر

دوایین زانیاری لەسەر بازاڕی گواستنەوەی بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share