ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ڵێنى ده‌ستگیركردنى بكوژانى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پۆلیسی سلێمانى ده‌دات

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵێنى ده‌ستگیركردنى بكوژانى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پۆلیسی سلێمانى ده‌دات و ده‌ڵێت، لە کەسی قبوڵناکەن دەستدرێژی بکاتەسه‌ر كارمه‌ندانیان.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕاگه‌یاند، “لەسەر جێبەجێکردنی یاسا هەڕەشە لە کارمەندانمان دەکرێت، ئێمه‌ش له‌ وه‌ڵامدا پێیان ده‌ڵێین بە هەموو توانامانەوە پشتیوانی كارمه‌ندانمان ده‌بین و لە کەسی قبوڵناکەین دەستدرێژی بکاتەسەر هیچ كارمه‌ند یان پۆلیسێك”.

وه‌زیری ناوخۆى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، “بەڵێن دەدەین تۆمەتبارانی کەیسى کوشتنى نەقیب محەمەد لەتیف لە پۆلیسى توندوتیژیى دژى ژنان لە سلێمانى دەستگیربکرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز: کێشەی غاز نەماوە و نانەواخانەکان ئازادن ڕۆژانە چەند بوتڵ غاز وەردەگرن

عومەر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە نانەواخانەکان، چایخانەکان و…
Total
0
Share