ڕاگەیەندراوی شانەی ئەمنیی عێراق لەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغداد

شانەی ئەمنیی عێراق لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی بەغداد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە کۆی هەشت موشەک کە ئاڕاستەکراون، سێ موشەکیان لە دەوروبەری فڕۆکەخانە کەوتونەتە خوارەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی شانەی ئەمنیی عێراق کە ئەمڕۆ هەینی 23ی نیسان بڵاویکردووەتەوە تێیدا هاتووە، “لەلایەن گروپێکی تێکدەر و لادەر لە یاسا، هەشت موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادکراون و یەکێک لە موشەکەکان لە ئەکادیمیای دژە تیرۆر کەوتووەتە خوارەوە”.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، “یەکێکی دیکە لە موشەکەکان لە نزیک زیندانى ناوەندی کەرخ و موشەکێکی دیکەش لە نزیک بارەگاى یەکێک لە هێزەکانی هاتنەناوەوەى خێرا کەوتوونەتە خوارەوە”.

شانەی ئەمنی ئاشکرایکردووە موشەکەکان جگە لە زیانی مادی زیانی گیانی نەبووە و دەستبەسەر کۆمەڵێک موشەکی دیکەشدا گیراوە کە نەتەقێندراوە و لە نزیک فڕۆکەخانە دۆزراوەتەوە.

هێرشی سەر بنکەکانی سوپای عێراق و ئەمریکا بەردەوامە و ئەگەرچی لەسەر هەموو هێرشەکان لیژنەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە، بەڵام هاویشتنی موشەکەکان بەردەوامی هەیە.

بابەتی پێشتر

چوار بومەلەرزە لە گەرمیان ڕویاندا

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. دەروازەی دۆزەخ 50 ساڵە ئاگری لێنەبڕاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەک هەفتە پشوو رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی داوای یەک هەفتە پشووی لە ناوەندەکانی خوێندندا کردووە. جومانە گلای، وتەبێژی…
Total
0
Share