پزیشكان 150 ملیۆن دیناریان بە قەرز پێدەدرێت

بانكی ڕافیدەین لە عێراق 150 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە ئەو كەسانەی كە لە سێكتەری تەندروستیدا خزمەتدەكەن و ئامانج لە پێدانی قەرزەكەش پاڵپشتیكردنیانە كە بتوانن لە داهاتوودا پڕۆژە لە بوارەكەی خۆیاندا بونیادبنێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، ئەو كەسانەی سوودمەنددەبن لە وەرگرتنی ئەو 150 ملیۆن دینارە پزیشكی گشتی، پزیشكی ددان، پزیشكی ڤێتێرنەری، خاوەنی دەرمانخانەكان، خاوەن تاقیگەكان و ئەو كەسانەی كە كۆگای دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكانیان هەیە، لە هەمانكاتدا ئەو كەسانەی پێشتر لەو بوارە كاریان كردووە و خانەنشین بوون دەتوانن 150 ملیۆن دینار بە قەرز وەربگرن و پڕۆژەی تەندروستی بونیادبنێن.

لە ڕاگەیەندراوی بانكەكەدا هاتووە، ئامانج لە پێدانی قەرزەكە بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو كەسانەیە كە لە بوارە تەندروستییەكاندا كاردەكەن و تا لە داهاتوو پڕۆژەی گرنگ لە سێكتەری تەندروستیدا بونیادبنێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق: یەکەم وەجبەی ئەندامانی د.ا.عـ.ـشمان

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایدەکات، یەکەم وەجبەی ئەندامانی د.ا.عـ.ـشمان رادەستکرا کە ‌هاوڵاتیی عێراق بێتاوانیان کوشـ.ـتووە. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share