بە ڤیدیۆ.. بەهۆی پاڵەپەستۆوە كەسێك مرد و 60 كەس برینداربوون

بەهۆی پاڵنان و پاڵەپەستۆی هاندەرانەوە، لە یاریگەی نێودەوڵەتیی بەسڕە كەسێك گیانیلەدەستدا و 60 كەسی تر برینداربوون.

بڕیارە كاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، یاریی كۆتایی پاڵەوانێتیی جامی كەنداوی 25 لە بەسڕە بەڕێوەبچێت.

یارییەكە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و عوماندا بەڕێوەدەچێت و لە درەنگانی شەوی رابردووەوە، ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی عێراقی بۆ پشتیوانیكردنی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان روویان لە شاری وەرزشیی بەسڕە كردووە.

كەمێك لەمەوبەر و لە كاتی هەوڵدانیان بۆ چوونەناو یاریگەی نێودەوڵەتیی بەسڕە، پاڵەپەستۆیەكی زۆر لە نێو هاندەراندا دروستبوو، بەهۆی پاڵپێوەنانەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و 60 كەسی تریش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

کۆچبەر ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیای بۆ بەرزترین ئاست لە مێژوودا زیادکردووە

بابەتی دواتر

سودانی سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ئامادەكردنی بودجە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share