سودانی لە دادگای فیدراڵی تانەیدا لە یاسای بودجە

دادگای باڵای فیدراڵی بە نوسراوێك ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاگاداردەكاتەوە لەبارەی ئەو تانەیەی لەلایەن حكومەتەوە لەسەر یاسای بودجە پێشكەش كراوە.

بەپێی میدیا عێراقییەكان نووسراوی پێڕاگەیاندنی داوای ژمارە (153/ فیدراڵی/ 2023) لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران دژ بە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماركراوە.

تانەكە پەیوەستە بە ژمارەیەك لە ماددەكانی یاسای بودجە بەهۆی ئەو گۆڕانكارییانەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەسەریدا هێنراوە و تیایدا سودانی داوایكردووە كاركردن بەو ماددانە رابگیرێت تا دەرچوونی بڕیاری كۆتایی دادگا.

هەریەك لە ماددەكانی (11، 12 و 13)ی بودجە پەیوەست بە پشكی هەرێمی كوردستان، هیچ كام لەو ماددانە تانەیان لەسەر نەدراوە.

یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی (2023، 2024 و 2025) لە 12ی حوزەیرانی رابردوو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكرا، لە 21ی حوزەیران لەلایەن لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق پەسەندكرا و لە 26ی هەمان مانگ لە رۆژنامەی وەقائیعدا بڵاوكرایەوە و بەوەش چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

بۆ بینینی نووسراوی تانەكە كلیك لێرە بكە.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە: ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی رادەگەیەندرێت

بابەتی دواتر

توركیا راگرتنی گەشتەكانی لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی درێژكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە هەمواری یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share