ڕیزبەندیی ئەو وڵاتانەی کۆرۆنا زۆرترین زیانی لێداون

ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیهاندا تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیۆن و 42 هەزار کەس و ژمارەی توشبووانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 143 ملیۆن کەس.

بەپێی ڕیزبەندیی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین گیانلەدەستدان و توشبوونیان تۆمارکردووە ئەمریکا لە پلەی یەکەمدایە، بەهۆیەوە 568 هەزار کەس بە کۆرۆنا مردوون و ژمارەی توشبووانیش زیاترە لە 32 ملیۆن کەس لەو وڵاتە.

وڵاتی بەرزایل لە پلەی دووەمدایە و 370 هەزار کەس بە کۆرۆنا تاوەکو ئێستا گیانیانلەدەستداوە، دامەزراوە تەندروستییەکان لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە تاوەکو ئێستا 14 ملیۆن و 43 هەزار حاڵەتی توشبوونیان تۆمارکردووە.

لەدوای ئەوان مەکسیک دێت زیاتر لە 213 هەزار مردنی تۆمارکردووە و ژمارەی توشبوونیش تێیدا دوو ملیۆن و 32 هەزار کەسن.

هیندستان پلەی چوارەمی گرتووە لەناو وڵاتانی زەرەرمەنددا و تاوەکو ئێستا   181 هەزار کەس بەوهۆیەوە مردوون و ژمارەی توشبووانیش 15.3 ملیۆن کەسن.

هەروەها بەریتانیا لە پلەی پێنجەمدایە لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی مردن تێیدا 128 هەزار حاڵەتن، ژمارەی توشبووانیش 4.4 ملیۆن کەسن.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی هەرێم: عێراق دیارنەمانی ڤاكسین قبوڵناكات

بابەتی دواتر

فەرمی.. ئەنجامی تیروپشکی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share