هاوڵاتیانی 16 وڵات پێویستیان بە تێستی کۆرۆنا نیە بۆ گەشتکردن بۆ تورکیا

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاشکرایکرد، هاوڵاتیانی 16 وڵات پێویستیان بە پشکنینی PCR نابێت بۆ گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە، ئەم بڕیارە لە گەشتی هاوینە بۆ تورکیا جێبەجێدەکرێت، عێراق (بە هەرێمی كوردستانەوە) یەكێك نییە لەو وڵاتانە.

وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشکراکردووە، کە دانیشتوانەکەی دەتوانن پشکنینی کۆرۆنا نەکەن و گەشت بۆ توركیا بكەن، وڵاتەکانیش ئەمانەن (چین، هۆنگۆنگ، تایلاند، تایوان، ڤێتنام، ئوسترالیا، نیوزلەندا، سەنگاپور، ئیسرائیل، ژاپۆن، کۆریای باشوور، بەریتانیا، لۆکسەمبۆرگ، ئۆکرانیا، لیتوانیا، ئەستۆنیا).

هەندێك لەو وڵاتانەی زۆرترین گەشتیاری وەرزی هاوینەی تورکیا پێکدەهێنن، وەک عێراق، ئەڵمانیا و ئێران، ناویان لە لیستی 16 وڵاتەکەدا نییە.

هەڵگرتنی مەرجی پشکنین بۆ دانیشتوانی ئەو 16 وڵاتە، لە کاتێکدایە کە ئامارەکانی توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا بەرزن و لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە بەشێکی زۆری شوێنە گشتییەکان داخران.

بەشێکی زۆری هۆکاری هەڵگرتنی مەرجی پشکنین بۆ هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە پەیوەندیی بە ڕێژەی بەرزی وەرگرتنی ڤاكسینەوە هەیە، بەشێکی دیکەش دەگەڕێتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتای کۆرۆنا لەو وڵاتانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی رابردوودا دەیان دامەزراوەی سەربازیی ئێرانمان کردووەتە ئامانج

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، فڕۆکە شەڕکەرەکانیان لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، دەیان دامەزراوەی سەربازییان لە تارانی پایتەخت و شارەکانی…
زیاتر ببینە

ئەفغانستان لەدوای گەڕانەوەی تاڵیبانەوە نزیکەی 80%ی ڕۆژنامەنووسەکانی لەدەستداوە

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاشکرایکردووە، لەدوای هاتنە سەر حوکمی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە زیاتر لە نیوەی ڕۆژنامەنووسەکانی ئەفغانستان کارەکانیان لەدەستداوە، کە…
Total
0
Share