گوتێرس: هەنگاوی جدی لەپێناو دابینکردنی ئارامی ناوچەکە دەگرینەبەر

GENEVA

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ سەرۆککۆماری نوێی لوبنان کۆبووەوە و رایگەیاند “پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە گرنگە”.

ئەمڕۆ شەممە، ئەنتۆنیۆ گوتێرس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ جۆزێف عەون سەرۆککۆماری نوێی لوبنان، دەربارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە کۆبووەوە و رایگەیاند، پێویستە هەوڵی بەردەوام و جدی لەپێناو دابینکردنی ئارامی ناوچەکە و سەقامگیربوونی بدرێت.

لەدرێژەی گفتووگۆکەدا، گوتێرس پیرۆزبایی لە سەرۆککۆماری نوێی لوبنان کردووە و رایگەیاندووە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی لوبنان هەنگاوێکی گرنگە و کاریگەری ئەرێنی لەسەر کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی وڵاتە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە هەموومان هەوڵی بەردەوام بدەین بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری ئاسایش و سەقامگیربوونی ناوچەکە لە ململانێ و ئاڵۆزییەکان، نەتەوە یەکگرتووەکانیش هاوکاردەبێت و هەنگاوی جدی دەگرینەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرانی هەدەپە بەشدارن
لە توركیا بە تاوە و مەنجەڵەوە خۆپیشاندان دژی گرانی بەڕێوەچوو

لە گەورەشاری ئیستانبوڵی تورکیا خۆپیشاندان بە هەڵگرتنی مەنجەڵ و تاوەی ناو چێشتخانەکان، دژی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان…
Total
0
Share