لە گرژییەکانی ئەم دواییەدا “غەززە قوربانی یەکەمە”

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە گرژییەکانی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە بەهۆی گرژییەکانەوە کەرتی غەززە قوربانی یەکەمە بەهۆی ڕوخانی بەشێک لە باڵەخانەکان و بچڕانی کارەبا لەو کەرتە.

بەپێی زانیارییەکانی نیوۆرک تایمز، ئاوی خواردنەوەی کەرتی غەززە بەڕێژەی لە ٪50 کەمیکردووە و ئێستا کەمئاوی لە غەززە کێشەیەکی سەرەکییە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە دانیشتوانی کەرتی غەززە بۆ پێنج کاتژمێر لە شەو و ڕۆژێکدا کەمیکردووە.

لەگەڵ بەردەوامی گرژییەکاندا سوپای ئیسرائیل ئەو باڵەخانە و شوێنانە بۆردومان دەکات کە سەرچاوەی داهاتی حەماسن و پێش بۆردومانکردنیان دانیشتوانی باڵەخانەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە بۆردومان دەکرێت و دەبێت چۆڵبکرێت، لە پێش بۆردومانیش بە بۆمبی ئاگادارکردنەوە دەروبەری باڵەخانەکان ئاگادار دەکاتەوە و پاشان بۆردومانیان دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی نیوۆرک تایمز، دوای گرژییەکان ئیسرائیل داهاتی ئەم مانگەی خاڵە سنورییەکان ڕادەستی حەماس بکات و یان دوای بخات یان بە مەرج ڕەوانەی بکات.

سوپای ئیسرائیل لەم گرژییانەی دوایدا دەیەوێت بڕبڕەی ئابوری حەماس لاواز بکات و جارێکی دیکە گروپە چەکدارییەکە توانای کڕین و هاوردەکردنی موشەک و چەکی نەبێت.

دوای هەفتەیەک لە گرژییەکان ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی نوێنەرێکەوە لەگەڵ ئیسرائیل کۆبێتەوە و لەبارەی میکانزمی ڕاگرتنی شەڕ گفتوگۆ بکرێت.

هادی ئەمر، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی سبەی یەکشەممە دەگاتە ئیسرائیل و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، بڕیارە پەیامی ئیدارەی بایدن لەبارەی گرژییەکانی ئەم دواییە بە فەرمی بگەیەنێتە ئەو وڵاتە.

بابەتی پێشتر

لە نێوان زێدان و مارسێلۆ چی ڕوودەدات؟

بابەتی دواتر

کۆستا بایرن بەجێدەهێڵێت و ناشگەرێتەوە بۆ یوڤانتۆس !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share