تەندروستیی عێراق: گیان لەدەستدان بەهۆی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆناوە تۆمارنەكراوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان لەڕیزی ئەوانەی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە تۆمارنەكراوە.

ڕیاز عەبدولئەمیر حلفی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، ئەو كارتەی دەدرێتە ئەو كەسانەی ڤاكسین وەردەگرن بەڵگەنامەی فەرمی نییە و بۆ گەشتكردن نابێت، بەڵكو بۆ دیاریكردنی وادەی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسینەكەیە، هەروەها بۆ كارئاسانی گەڕانەوەی كەسی وەرگرە بۆ بنكە تەندروستییەكە.

بەرپرسەكەی تەندروستی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق وتیشی، “تائێستا هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان لە ڕیزی وەرگرانی ڤاكسینەكەدا تۆمارنەكراوە”.

لێدوانەی ئەو پەرپرسە لەكاتێكدایە تائێستا عێراق 49 هەزار ژەمە ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەری پێشگەیشتووە و پێشتر هەریەک لە ڤاکسینەکانی سینۆفارمی چینی و ئەسترازێنیکا – ئۆکسفۆردی بەکارهێناوە.

تەندروستیی سلێمانی داوا دەكات هاوڵاتییان خۆیان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بكوتن

پێشتر حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، لە کۆتایی ئەم مانگەدا چەند کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا کە بریتیە لە ملیۆنێک و 300 هەزار ژەم و لە رێگەی بەرنامەی کۆڤاکسی نێودەوڵەتییەوە دابینکراوە دەگاتە عێراق.

بە وتەی وەزیری تەندروستیی عێراق ڕۆژانە لە ناوەندێکەوە ڤاکسینی کۆرۆنا ڕەوانەی پارێزگاکان دەکرێت و هەوڵدەدرێت ڤاکسین لە ناوەندەکانی کوتان نەبڕێت.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایکردووە کە نیازیان هەیە گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر واژووبکەن تا بتوانن شەش ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دیکەی ئەو کۆمپانیایە بکڕن.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی هەرێم لە نامەیەكدا چەند داوایەكی ئاڕاستەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كردووە

بابەتی دواتر

ڕۆڵی پەرلەمان لە ئاشتەوایی نێوان لایەنە سیاسییەكان چۆن بووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share