ئەسپی غەمگین.. نەخۆشییەكی كوشندە كە مرۆڤ تووشی دەبێت

“ئەسپی غەمگین” ئەگەرچی نەخۆشییەكی دەگمەنە، بەڵام تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی تووشبوون بەو نەخۆشییە لە ئەڵمانیا، “ترس و تۆقین”ی بڵاوكردووەتەوە.

دەسەڵاتدارانی كەرتی تەندروستی لە ئەڵمانیا، هۆشداری دەدەن لە نەخۆشیی “ئەسپی غەمگین” و دەڵێن، “دوو كەسی تر تووشی نەخۆشییەكە بوون و كوشندەیە”.

ناوە زانستییەكەی نەخۆشییەكە “Borna”ـیە، دووچاری ئەو ئاژەڵانە دەبێت كە خوێنیان گەرمە وەك شیردەرەكان، بەڵام دەگواسترێتەوە بۆ مرۆڤ و سیستمی دەمار دەپێكێت و مێشك تووشی هەوكردن دەكات. وەك پزیشكان دەڵێن، “زۆربەی تووشبووان دەكوژێت و ئەوانەشی نامرن، تووشی زیانی جەستەیی و تەندروستیی درێژخایەن و تەنانەت تێكچوونی ڕەفتار دەبن”.

سەرەتای سەرهەڵدانی نەخۆشییەكە لەناو مرۆڤەكاندا، دەگەڕێتەوە بۆ كۆتاییەكانی سەدەی نۆزدەیەم، لە چەند ساڵی ڕابردووشدا چەندین حاڵەتی تری تووشبوون تۆماركراون و ساڵانە دوو حاڵەت لە ئەڵمانیا تۆماردەكرێن، بەڵام ئێستا زانایان پێشبینیدەكەن بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “ئەسپی غەمگین” زیاتر تەشەنەبستێنێت، بۆ ئەوەش پشت بە ئاماری ساڵی ڕابردوو دەبەستن كە حەوت كەس لە ئەڵمانیا دووچاری نەخۆشییەكە بووبوون، بەمدواییانەش دوو كەسی تر تووشی نەخۆشیی “ئەسپی غەمگین” بوون.

بابەتی پێشتر

لە ژمارەی مرۆڤەکان بەکتریای زیاترە.. شوێنگرەوەیەکی تەندروست لەبری ئیسفەنجی قاپشتنەکەت

بابەتی دواتر

دادگای بەریتانیا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی كۆچبەران بۆ ڕواندا نیشاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: ئەو نەخۆشییەی لە سلێمانی هەڵەبجە بڵاوبووەتەوە مەترسیدار نییە و بە ئەگەری زۆر ڤایرۆسییە

لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق و هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەدواداچوون لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان…
Total
0
Share