تەندروستیی سلێمانی داوا دەكات هاوڵاتییان خۆیان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بكوتن

كوتانی كارمەندانی تەندروستیی سلێمانی بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا- فۆتۆ/ بژار دەباغ

بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ئاشكرایكرد، لە سنووری پارێزگای سلێمانی تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار كەس خۆیان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كوتاوە و داواشی كرد هاوڵاتییانیش كرد خۆیان بكوتن.

سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “ژمارەی پێكوتەكان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیادبوونە و سێ جۆر ڤاكسینمان لە بەردەستە لەوانە سینۆفارما و ئەسترازێنیكا و فایزەر”.

بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “پێشوازییەكی باش لە خۆكوتان كراوە، 32 بنكە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 11یان لەناوخۆی سلێمانی لە كاردان، هیش حاڵەتێكی خراپیش لە كوتانی كەسەكان ڕوینەداوە، تەنها چەند نیشانەیەكی لاوەكی هەن و ئەوەش ئاساییە و ترس و دڵەڕاوكێی ناوێت”.

سەباح هەورامی ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو پێكوتانەی گەیشتوونەتە ئێمە هەموویان كۆمپانیای باوەڕپێكراوی جیهانین، داوا لە هاوڵاتییان دەكەم خۆیان بكوتن و دوودڵ نەبن”.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی لە سنووری سلێمانی خۆیان كوتاوە، بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی وتی، “تا ئێستا قەرەباڵغی لۆد دروست نەبووە لە بنكەكانی كوتان، گەر هاوڵاتییان پێیان خۆش بێت دەتوانن بە ئۆنلاین ناوی خۆیان تۆمار بكەن بۆ خۆ كوتان، تا ئێستاش زیاتر لە 10 هەزار هاوڵاتی خۆیان كوتاوە لە سنووری سلێمانی”.

باسی لەوەشكرد، “هەفتەی داهاتوو نزیكەی 16 هەزار پێكوتەی فایزەر دەگاتە سلێمانی و هەروەها ئەسترازێنیكا و سینۆفارماش دەگەن”.

ئەوەشی وت، “ئێمە تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی یەك ڤاكسینی فایزەرمان بەكارنەهێناوە، تا ئەوكاتەی بەردەست بوو بە خواستی خۆی بەكاری دەهێنێت، هەموو مانگێك ملیۆنێك ڤاكسین دەگاتە عێراق و بەشی هەرێمیش هەیە”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. كەسێك بە تۆمەتی "كوشتنی مامی خۆی" دەستگیركرا

بابەتی دواتر

سلێمانی.. دوو بازرگان و ژمارەیەك بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی وردەکاریی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ئاشکرادەکات

یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دەستیپێکردووە و هەنگاوی باش نراوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی…