ژنێكی ئێزدی لە دهۆك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پاش دوو مانگ لە هاوسەرگیری، لە ناحییەیەكی سەربە قەزای شێخان لە دهۆك ژنێکی ئاوارەی ئێزدی لەڕێی “خۆهەڵواسینەوە” كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 19ی نیسان، كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ، ژنێکی ئاوارەی ئێزدی لە گوندی بوزا سنووری ناحییەی ئەلقوش سەربە قەزای شێخان کوتایی بە ژیانی خوی هێناوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو ژنە لە ماڵەکەی خۆیدا لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ژنەكە تەمەنی 18 ساڵە و دوو مانگە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و لەگەڵ هاوسەرەکەی لە گوندی بوزا نیشتەجێ بوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك ئاماژە بەوەشکرد، دوای پشکنین بۆی لە پزیشکی دادی دهۆک، تەرمی ئەو ژنە گواستراوەتەوە بو گوندی زوراڤا لە سنووری ناحییەی سنونێی سەربە قەزای شەنگال، بە مەبەستی بەخاکسپاردنی.

ئەوەش لەكاتێكدایە، تەنها لە یەك هەفتەدا لە هەرێمی كوردستان ئەمە پێنجەمین حاڵەتی خۆكوشتن و كوشتنی ژنانە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گەرمیان ژنێكی 20 ساڵان و لە سلێمانی ژنێكی 19 ساڵان لەڕێی خۆ هەڵواسینەوە كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

هەروەها هەر لەم هەفتەیەدا، لە هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەرەكەیەوە کوژرا و لە کۆیەش ژنێک بە دەستی باوکی کوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان چۆن شوێنی پڕ دەکرێتەوە؟

 بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان ڕێوشوێنەکانی پڕکردنەوەی کورسی پەرلەمان لە ئەگەری دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارێک…
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی: هێڵی ئاسمانیی شاهانەی ئەردەن گەشتەکانی دەستپێدەکاتەوە

هێڵی ئاسمانیی شاهانەی ئەردەن گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەستپێدەکاتەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بڵاویکردەوە، پاش وەستانی…
زیاتر ببینە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم: سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچە یەکلادەکاتەوە

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەکلاییدەکاتەوە. ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە…
Total
0
Share