وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت: کێشەی بەنزین چارەسەرکراوە

کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت ڕایگەیاند، کێشەی بەنزین لە ناوخۆی هەرێم چارەسەرکراوە، بەڵام بۆ دابەزاندنی نرخەکەی پێویستیان بە هاوکاریی حکومەتی فیدراڵییە.

وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەدا: “حکومەتی عێراق بەرمیلێک نەوت بە 4 دۆلار بۆ پاڵاوگەکانی خۆی دابیندەکات، بەڵام هەمان بەرمیل نەوت بۆ پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان 16 دۆلار هەژماردەکات.”

کەمال محەمەد جەختی کردەوە: “هەرکاتی حکومەتی عێراق نرخی بەرمیلێک نەوتی پاڵپشتیکراوی بۆ ئێمەش لە 16 دۆلارەوە کردە 4 دۆلار، ئەوا دەستبەجێ نرخی لیترێک بەنزین لە هەرێمی کوردستان دەکەین بە 450 دینار.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: پێدانی تابلۆی ئامێری بیناسازی لە هەڵەبجە دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم تابلۆی تایبەت بە ئامێرەکانی بیناسازی، چاپکرا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاشكرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە،…
Total
0
Share