تەندروستیی گەرمیان هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات

نەخۆشخانەی شەهید هەژار

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە 35 حاڵەتی سکچوون تۆمارکراوە و حاڵەتەکان لەژێر کۆنتڕۆڵدان.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “چەند رۆژێکە حاڵەتەکانی سکچوون لە ناوچەکەدا زیادیکردووە، لە دوێنێوە35 حاڵەتی نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، ئەگەرچی حاڵەتەکان توندنین و لەژێر کۆنترۆڵدان، هاوکات تیمەکانی تەندروستی سەرقاڵی پشکنینی تایبەتن بۆ زیاتر دڵنیابوونەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویست دەکات هاوڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن و رێکارەکانی خۆپارێزیی بگرنەبەر، بەتایبەتی لە گرتنەبەری پاکوخاوێنی، دڵنیابوونەوە لە پاکی و شیاوی ئاوی خواردنەوەیان، دوورکەوتنەوە لە خواردنێک کە سەردانەپۆشراو بێت یان لە ژینگەیەکی ناخاوێن دا بێت، شۆردنی بەردەوامی دەستەکان بە باشی، لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخۆشی سکچوون دا، رێنماییە پزیشکییەکان بەباشیی جێبەجێ بکەن و لە ئەگەری توندبوون و بەردەوامیی نەخۆشیەکەدا سەردانی نەخۆشخانە بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست”.

 

بابەتی پێشتر

کەریم عەلی: ئەو دادوەرەی فەرمانی دەستگیرکردنمی دەرکردووە برای سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخانە

بابەتی دواتر

ژنێکی کورد سەرکردایەتیی تیمێکی ناسا دەکات بۆ بۆشایی ئاسمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share