كەی بودجەی گشتیی عێراق لە ڕۆژنامەی وەقائیع بڵاودەكرێتەوە؟

وەزارەتی دادی عێراق ئاشكرایكردووە، بەهۆی ئەوەی بودجەی گشتیی عێراق درەنگ گەیشتووەتە دەستیان بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی فەرمی دواكەوتووە، بڕیاری لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڵاوبكرێتەوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دادی عێراق ئەمڕۆ شەممە 17ی نیسان، بۆ چەند میدیایەكی عێراقی ئاشكرایكردووە، “پاش دەنگدان لەسەر بودجەی گشتیی عێراق، ڕۆژی 8ی نیسان سەرۆككۆماری عێراق واژووی كرد، دواتر ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بۆ وەزارەتی دادی نارد”.

سەرچاوەكەی وەزارەتی داد، هۆكاری دواكەوتنی بڵاوكردنەوەی ئەو یاسایەی لە ڕۆژنامەی وەقائیع گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی درەنگ یاساكەیان بە دەست گەیشتووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئامادەكارییان كردووە بۆ ئەوەی سبەی یەكشەممە یان دووشەممەی داهاتوو بڵاو بكرێتەوە.

هەر یاسایەك پاش دەرچوونی لە پەرلەمان و واژووكردنی لەلایەن سەرۆككۆماری وڵاتەكەوە، دەبێت لە ڕۆژنامەی وەقائیعی فەرمی بڵاوبكرێتەوە، كە بە فەرمیی ناساندنیەتی وەك یاسایەكی عێراقی.

بابەتی پێشتر

داوا دەكرێت كۆتایی بە كوشتنی ژنان لە هەرێم بهێندرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بارسا چوارینەی بە بلباو نوسییەوە و جامی ئیسپانیای ژمارە 31ی بەرزکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەنگاوێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە، پلەبەرزكردنەوە و هاوتاكردنی مووچە دەگیرێتەبەر

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و پلەبەرزكردنەوە و هاوتاكردنی مووچەی خانەشنینان لەگەڵ عێراق وەفدێكیان…
Total
0
Share