(ڤیدیۆ) بارسا چوارینەی بە بلباو نوسییەوە و جامی ئیسپانیای ژمارە 31ی بەرزکردەوە

بەرشلۆنە بۆ جاری 31 لە مێژوویدا جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێنا

ئەمشەو، شەممە یانەی بەرشلۆنە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیای بەرانبەر ئەتلەتیک بلباو ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

بەرشلۆنە لە یاریگای لا کارتۆخا یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ”ی بەرانبەر ئەتلەتیک بلباو ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی کەتەلۆنیەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 60 و 63 و 68 و 72  لەلایەن ئەنتوان گریزمان، فرینکی دی یۆنگ و لیۆ مێسی (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

یاریزانانی هەرێمی باسک “بلباو” لە تایمی یەکەمدا توانیان هاوسەنگ دەربکەون و ڕێگەیان بە مێسی و هاوەڵانی نەدا گۆڵی پێشەنگ تۆماربکەن، بەڵام لە تایمی دووەمدا کومان لە ڕووی تاکتیکیەوە باڵادەستی بەرانبەر مارسیلینۆی ڕکابەری نیشاندا و ئەنجامی یارییەکەیان بەرانبەر یانە سوور و سپییەکە فراوانکرد.

https://streamable.com/bxg6g8

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە نازناوی جامی شای ئیسپانیای بۆ وەرزی 2020/2021 بەدەستهێنا، کە یەکەم نازناوی ئەم وەرزەیە یانە کەتەلۆنیەکە دەیچنێتەوە، هەروەها دووەم فاینەڵی کۆپای ئیسپانیایە یانەی ئەتلەتیکۆ بلباو لەماوەی 15 ڕۆژدا لەدەستیدەدات، دوای ئەوەی لە سێی مانگی نیسان بەهەمان شێوە یاری کۆتایی کۆپا دێل رێی 2019/2020یان بەرانبەر ڕیاڵ سۆسیداد لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

كەی بودجەی گشتیی عێراق لە ڕۆژنامەی وەقائیع بڵاودەكرێتەوە؟

بابەتی دواتر

كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردن لە هەولێر دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share