بڕیارە شاندەكەی حكومەتی هەرێم بچێتە پەرلەمانی عێراق

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ دەچێتە پەرلەمانی عێراق، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی كانونی یەكەم، شاندەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی بچێتە پەرلەمانی عێراق.

لەو دانیشتنەی پەرلەمانی عێراقدا قسە لەسەر ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەكرێت، لەگەڵ پابەندبوونی هەرێم بە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی عێراق.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی عێراقدا، ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری كورد داوای لە سەرۆكی پەرلەمان كرد، ڕێگا بدات شاندەكەی حكومەتی هەرێم بچێتە پەرلەمان و ڕوونكردنەوە بدات.

ئاڵا تاڵەبانی لەو دانیشتنەدا ڕایگەیاند، “شاندێكی حكومەتی هەرێم لە بەغدادە و هەفتەی پێشوو من چاوم پێیان كەوتووە، هاتوون بۆ جێبەجێكردنی مادەی 7 لە یاسای كورتهێنانی دارایی”.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئەوەشی وت، “هەرێمی كوردستان پابەندە بە بەوەی داهاتە نەوتییەكان ڕادەست بكات لەڕێگای سۆمۆوە و داهاتە نانەوتییەكانیش ڕادەست بكات، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووەنەتە ڕێككەوتن و گفتوگۆكان بەردەوامن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “سەرۆكی شاندەكەی حكومەتی هەرێم ئامادەیە بێتە پەرلەمان و لەم هۆڵە دەستوورییەدا خۆتان گوێی لێبگرن، هەر ڕێككەوتنێكیش لەدەرەوەی یاسا بێت ڕونادات و ڕازی نابن پێی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیركردنی ژمارەیەك داواكراو رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیركردنی ژمارەیەك داواكراو رادەگەیەنێت. هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی…
زیاتر ببینە

نەتەوەیەكگرتووەكان داوای لێكۆڵینەوەی ورد و خێرا لە هێرشەكەی سەر زاخۆ دەكات

نەتەوەیەكگرتووەكان سەركۆنەی تۆپبارانكردنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەكات و داوای لێكۆڵینەوەی ورد و خێرا دەكات. نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكیدا بڵاویكردووەتەوە،…
Total
0
Share