تەندروستیی سلێمانی ڕێنمایی بۆ دەنگدەران و کارمەندانی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ڕێنمایی خۆپارێزی لەبارەی بەشداریکردنی دەنگدەران و کارمەندانی کۆمسیۆن لە پرۆسەی دەنگدان بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.

تەندروستیی سلێمانی داوا لە دەنگدەران دەکات، ماسک ببەستن و دەستکێش بەکاربهێنن، هەروەها پارێزگاری لە دووریی پێویست بکەن کە لە یەک مەتر کەمتر نەبێت.

هەر لە ڕێنماییەکانی تەندروستیی سلێمانیدا هاتووە، “قەرەباڵغی دروست مەکە و مەبە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە”، هەروەها ڕێنمایی پاکژکردنەوەی دەست بە جێڵی پاککەرەوە یان شتن دەکات.

ڕێنمایی ئاڕاستەی کارمەندانی کۆمسیۆنیش دەکات، کە کاتێک سندوقەکانی دەنگدان بە کۆتا دەگەن، هەوڵبدرێت زوو زوو دەستەکان پاکژبکرێنەوە و دەستکێش و ماسک لانەبرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: تێکچوونەکانی خەو پەیوەندییان بە سەرئێشەی توندەوە هەیە

توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی پەیمانگای نیشتمانیی تەندروستی دەروونی ئەمریکاوە ئەنجامدراوە، دەریخستووە، کەمخەوتن یاخود ناڕێکی لە کاتەکانی خەودا، پەیوەندی…
Total
0
Share