هێزێكی سەربازیی ڕوسی گواستنەوەی زیاتر لە 50 فڕۆكەی سەربازی بۆ كۆماری قرم و كەرتی ئەستراخان لە باشووری ڕوسیا ڕادەگەیەنێت.
نوسینگەی ڕۆژنامەنوسی ناوچەی سەربازیی باشووری ڕوسیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، تاقمی فڕۆكەی (سو- 25 ئێس ئێم 3)ی سەر بە هێزی چواری سوپا لە هەرێمی ستافرۆپۆل ڕەوانەی قرم كراوە، هەروەك فڕۆكەكانی (سو- 25 ئێس ئێم 3) لە قرم-ەوە گواستراونەتەوە بۆ فڕۆكەخانەی ئەشولۆك-ی سەربازی لە كەرتی ئەستراخان.
لەمیانەی ڕاهێنانی تەكتیكی پلان بۆ دانراو لە ناوچەكەدا، بڕیارە فڕۆكەكان پڕۆسەی هەڵدانی موشەك و بۆمب بۆ ئامانجە دەریاییەكان ئەنجامبدەن.
ڕاهێنان لەسەر فڕین لە كەشوهەوای دژوار و بەرزی زۆردا، بەشێكی دیكە ڕاهێنانی فڕۆكەكان دەبن.
ڕەوانەكردنی ئەو فڕۆكانە لەكاتێكدایە ڕۆژی پێنجشەممە واشنتن سەپاندنی سزا بەسەر 32 قەوارە و كەسایەتی ڕوسی بەهۆی دەستێوەرانی ڕوسیا لە كاروباری ئەمریكا ڕاگەیاند، جگە لە دەركردنی 10 كەس لە ئەندامانی نێردەی دیپلۆماسی ڕوسیا لە واشنتن .
بەشێكی دیكەی سزاكان دژ بە پێنج كەس و سێ كۆمپانیا بوون لە نیمچە دورگەی قرم.
س: تاس + ئاژانسەكان