ئیسرائیل بەڵێنی ڕاگرتنی ئێران دەدات

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەوان رێگەنادەن کە ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات و هەموو کارێک دەکەن بۆ ڕێگریکردن لێی.

دوای ئەوەی ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی بە ڕێژەی ٪60  ئاشكراکرد، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ” دەبێت ئێران و جیهان تێبگەن كە ئێمە ڕێگە نادەین ئێران دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات و هەركارێك پێویست بێت بۆ ڕێگری لە دەست ڕاگەشتنی ئێران بە چەكی  ئەتۆمی دەیكەین”.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل مەترسی هەوڵەکەی ئێرانی خستووەتە ڕوو بۆ تێکدانی ئەمنیەتی ناوچەکە و بەڵێنیش دەدات کە ئێران ڕابگرێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات.

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ 16ی نیسان، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەستیکردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی ٪60 و پیرۆزبایی لە ئێرانییەکانیش کرد بۆ ئەو هەنگاوەی حکومەتی وڵاتەکەی.

دوێنێ كەناڵی پرێس تیڤی ئێرانی لەسەر زاری عەباس عێراقچی، گەورەی وتوێژكارانی ئێران بۆ گفتوگۆ ئەتۆمییەكان وتی، وڵاتەكەی بە ڕێكخراوی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕادەگەیەنێت كە لە سبەینێ-ەوە دەستدەكات بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 60%.

ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 60% وەڵامێکی ئێران بوو بۆ فشارەکانی ئیسرائیل لەسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: نازانین یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران بۆ کوێ چووە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایدەگەیەنێت، نازانن ئێستا یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران لە کوێیە و رەنگە بەشێکیشی، لەناوچووبێت.…
زیاتر ببینە

هەڵاوسانی ساڵانەی ئاشكراكردووە.. ئەردۆغان بەرپرسێكی دیكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە

سەرۆكی توركیا، سەرۆكی دەستەی ئاماری نیشتمانیی وڵاتەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە، پاش بڵاوكردنەوەی ژمارەكانی هەڵاوسانی ساڵانە لە وڵاتدا. سەعید…
Total
0
Share