ئیدارەی بایدن: هیچ مەرجێكی پێشوەختەمان بۆ وتوێژ لەگەڵ ئێراندا نییە

نید برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا

ئیدارەی جۆ بایدن دەڵێت، هیچ مەرجێكی پێشوەختەی نییە بۆ تاوتوێكردنی پرسی گەڕانەوەی ئەمریكا و ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی.

نید برایس، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕۆژی هەینی 20ی شوبات وتی، “باس لە مەرجی پێشوەختە دەكرێت، بەڵام ئێمە ڕامانگەیاند كە دەمانەوێت لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانییەكان دانیشین لە چوارچێوەی كۆمەڵەی (5+1)، كە وڵاتە ئەندامە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەڵمانیا لەخۆدەگرێت”.

برایس ئاماژەی بە ویستی ویلایەتە یەكگرتووەكانیش كرد بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەیەك كە یەكێتی ئەوروپا ئەنجامیدەدات و دوپاتیكردەوە “هیچ مەرجێكی پێشوەختە لەو ڕوەوە نییە”.

ڕۆژی پێنجشەممە ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە وڵاتانی بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیای ڕاگەیاند كە ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئامادەی وتوێژە لەگەڵ ئێران دەربارەی گەڕانەوەی هەردوو وڵات بۆ پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئەتۆمیی واژۆكراو لە ساڵی 2015 كە ئامانج لێی ڕێگریكردن لە تارانە لە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق: پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا نیمچە ڕێككەوتنێكی لەبارەوە كراوە

بابەتی دواتر

ڕاوێژکاری دارایی کازمی: عێراق لە لێواری بوژانەوەی ئابوریدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ بۆ یەکەمجار دانی بە شکستدانا

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، جۆبایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێرێت ئەوا ئەوانیش دەستبەرداری دەسەڵات دەبن.…
زیاتر ببینە

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا دەڵێت، ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵوەشاندووەتەوە بەهۆی كۆتوبەندە نوێیەكانی تایبەت بە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لەنێو دانیشتوواندا. جاسیندا…
Total
0
Share