تەقینەوەیەك لە بەغداد ڕویدا و قوربانی هەیە

دیمەنێكی پاش تەقینەوەكە

تەقینەوەیەك لە بەغداد ڕویدا و قوربانی هەیە

تەقینەوەیەك لە ڕۆژهەڵاتی بەغدادی پایتەخت ڕویدا و ژمارەیەك هاوڵاتی كوژران و برینداربوون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی نیسان ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە ناوچەی حەبیبییە-ی بەغدادی پایتەخت هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا و 12ی دیكەش برینداربوون.

بەپێی بەیاننامەیەكی شانەكە، تەقینەوەكە لە یەكێك لە بازاڕەكانی ناوچەكەدا ڕویداوە و جگە لە زیانە گیانییەكان بووەتە هۆی سوتانی پێنج ئۆتۆمبێلیش.

پێشتر میدیا عێراقییەكان لەسەر زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردەوە، تەنێكی نامۆ لەكاتی سوتاندنی خاشاك و پاشماوەی ناوچەكە تەقیوەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە سەنتەرێکی چەپلەری دەوێت و سێ یاریزانیان کردووەتە ئامانج

بابەتی دواتر

ئامانجی پاریس: نوێکردنەوەی نێیمار بەر لە نیوەی کۆتایی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share