عێراقییەك دەستگیركرا “دەمبووس”ی كردووە بە جەستەی زیارەتكاراندا

گەنجێكی عێراقی دەستگیركرا كە لە كاتی ڕێوڕەسمەكانی چلەدا لە كەربەلا و چەند شوێنێكی دیكە، دەمبووسی كردووە بە پشت و جەستەی زیارەتكاراندا.

فەرماندەیی پۆلیسی دیالە ڕایگەیاند، ئەو گەنجە بانگكراوە بۆ بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی دیالە و سەرزەنشتكراوە و پێیڕاگەیەندراوە كە ئەوەی ئەنجامیداوە، ڕەفتارێكی نەگونجاوە و دوورە لە ڕەفتاری ئایینی و ئاكاری بەرزەوە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین سكاڵا تۆماركران بەوەی كەسێك لە نێو ئاپۆڕای زیارەتكاراندا، دەمبووسی كردووە بە جەستەی چەندین زیارەتكاردا و ئازاریداون و بەشێك لەو زیارەتكارانە ئێرانی بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە، دوای لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری، دەركەوتووە ئەو گەنجە دانیشتووی سنووری پارێزگای دیالەیە و دواتر بانگكراوە سەرزەنشتكراوە.

بابەتی پێشتر

لەسەر شە قامی بازنەیی مەلیك مەحمود پاسێك ئاگریگرت

بابەتی دواتر

ئەو ماڵانەی قەرزدارن كارەباكەیان دەبڕدرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share