هۆشداری لە بارودۆخی شەقامی موتەنەبی لە بەغداد دەدرێت

کتێبفرۆشانی شەقامی موتەنەبی لە بەغداد هۆشداری دەدەن لە مەترسی نەمانی ئەرکی راستەقینەی بازاڕەکەیان و داخستنی یەکجاری بەهۆی ئەوەی لە ناوەندێکی ڕۆشنبیری و فیکرییەوە گۆڕدراوە بۆ ناوەندێکی کات بەسەربردن.

لە بارەی بارودۆخی شەقامی موتەنەبی کە بازاڕێکی تایبەتە بە کتێبفرۆشتن و دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری بەغدادەوە، کتێبفرۆشان هۆشداری دەدەن و رایدەگەیەنن، “شەقامی موتەنەبی، کە ناوەندێکە بۆ عاشقانی خوێندنەوە لە هەموو جیهاندا، ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورە دەبێتەوە کە هەڕەشە لە بوونی دەکات و زۆرێک لە کتێبفرۆشان بەهۆی لاوازی بازاڕ و نەبوونی خوێنەرەوە دووکانەکانیان داخستووە”.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، “بەهۆی نۆژەنکردنەوەی ئەم دواییەی شەقامەکە، ئێستا ئەرکی بازاڕەکە لە ناوەندێکی رۆشنبیری و فرۆشتنی کتێبەوە گۆڕاوە بۆ شوێنی کات بەسەربردن، ئەمەش بووە هۆی لاوازبوونی ئەرکی شەقامەکە لە کڕین و فرۆشتنی کتێب”.

ئەو کتێب فرۆشانە جەخت لەوە دەکەنەوە، “ئەوەی ئێستا لەو شەقامە روودەدات کارەساتە و پێویستە ئەو شەقامە بەگرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلەی پێویست لە داڕمان بپارێزرێت”.

بابەتی پێشتر

گەنجترین تیمی چینی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا

بابەتی دواتر

وزارەتی کارەبا: وێستگەی ئازادی لە هەولێر کەوتەوە کار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share