كۆمسیۆن تا 20 ڕۆژی دیكە ئەنجامی كۆتایی ڕاناگەیەنێت

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، تاوەكو 20 ڕۆژی دیكە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاناگەیەندرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ میدیا عێراقییەكانی ئاشكراكردووە، ئەگەر هەیە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن گۆڕانکاریی بەسەردابێت و دوای 20 ڕۆژی دیکە ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیەندرێت.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لە دوێنێ سێشەممەوە دەرگای پێشکەشکردنی تانە لە ئەنجامەکان کراوەتەوە.

قسەی نوێی كۆمسیۆن بۆ وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن دوای ئەوە دێت كە دەستكراوە بە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان و ژمارەی كورسیی چەند لایەنێك گۆڕانكاریی بەسەردا هات، بەتایبەت زیاتربوونی كورسیی لایەنەكانی سەر بە حەشدی شەعبی.

پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە دەنگەکان لە ھەشت ھەزار و 547 وێستگە بەدەست جیاکراونەتەوە، بەمەیش گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەراندا ھاتووە.

کۆمیسیۆن زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.

لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، جەلیل عەدنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان کە لەئێستادا ڕاگەیەندراوە، کۆتایی نییە و وتی،”لە ماوەکانی داھاتوودا، دەنگەکان لە سێ ھەزار و 681 وێستگە لەبەردەم میدیاکاندا بەدەست جیادەکرێنەوە بۆ ئەوەی بخرێنە سەر ئەو ئەنجامانەی کە ڕاگەیەندراون”.

بابەتی پێشتر

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی: حکومەتی تورکیا داعشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە خوێناوییەکەی ئەنقەرە

بابەتی دواتر

هەولێر.. ژنانی گەڕەکی شەهیدان تیمی بەستنی پێوەری زیرەکیان دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share