ئیستەنبوڵ.. بەهۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

لە توركیا له‌ ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی ڕاوه‌ماسی له‌ ئیستەنبوڵ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، له‌لایه‌ن تیمه‌كانیشه‌وه‌ 11 كه‌سی دیكە ڕزگار كراون.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی كە ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یەكەم بڵاویكردووەتەوە ئەوەخراوەتەڕوو، له‌ ئەنجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی ڕاوه‌ماسی له‌ ئیستەنبوڵ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوە تیمەكانی فریاگوزاریش توانیویانە 11 كەسی دیكە ڕزگار بكەن كە لەسەر هەمان بەلەم بوون.

كاربەدەستانی پارێزگاكە ئەوەیان ڕاگەیاندووە، نزیك كاتژمێر 04.30 له‌ نزیك ناوچه‌ی ماسیگری كومكاپی به‌له‌مێكی ڕاوه‌ماسی به‌ ناوی Kumsal-55 ژێرئاوكه‌وتووە.

دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ ڕوداوه‌كه‌، تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتنه‌ ناوچه‌كه‌ و توانییان له‌ كۆی ئه‌و 13 كه‌سه‌ی له‌ به‌مه‌له‌كه‌دا بوون 11یان ڕزگار بكه‌ن.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی كۆریای باكوور بۆ گەلەكەی: هەست بە شەرمەزاری دەكەم

بابەتی دواتر

ترەمپ كۆبوونەوە جەماوەرییەكانی دەستپێكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵیبان به‌ هه‌زاران چه‌كدارى له‌ پاكستانه‌وه‌ هێناوه‌ته‌ ئه‌فغانستان

بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان به‌ هه‌زاران چه‌كدارى ڕاهێنراوی بزوتنه‌وه‌كه‌‌ی له‌ پاكستانه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ ئه‌فغانستان. ڕۆژنامه‌ی “واشنتۆن پۆست”ى ئه‌مریكى بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر داواكاریی…
Total
0
Share