قەتەر: ئاستەنگییەكانی بەردەم ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان لابران

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایدەگەیەنێت، ئاستەنگییەكانی بەردەم ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان لابران و ئەمشەو قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان دەستپێدەكات.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئاستەنگییەكانی بەردەم ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان لابران و ئەمشەو قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ئەنجامدەدرێن و لابردنی ئاستەنگییەكانیش بە هەماهەنگی نێوان میسر و قەتەر بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، حەماس بارمتەی دیكە لە دەرەوەی رێككەوتنەكان ئازاد دەكات و پابەندی رێككەوتنەكان دەبێـت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشدارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی بەپەلە دەداتە هاوڵاتییانی و داوایان لێدەکات بەزوویی خاکی عێراق جێبهێڵن. باڵیۆزخانەی…
Total
0
Share