بۆ یەکەم جار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سعودیە میوانداری قەڵای دیزنی دەکات

لە درێژەی چالاکییەکانی وەرزی ریاز بۆ ساڵی 2023، سعودیە بۆ یەکەمجار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست میوانداری قەڵای دیزنی دەکات کە بڕیارە لە تشرینی یەکەمی داهاتوو کارەکانی دەستپێبکات.

تورکی ئالشێخ، سەرۆکی دەستەی وەرزی ریاز لە پارچە ڤیدیۆییەکدا رایگەیاند، لە 28ی تشرینی یەکەمی داهاتوو دەست بە چالاکییەکانی وەرزی ریاز بۆ ساڵی 2023 دەکرێت کە چەندین چالاکی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت و چەندین کەسایەتیی جیهانی و ئەستێرەی ناودار بەشداری تێدا دەکەن.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی فەرمی لەو وڵاتە بۆ یەکەمجار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرزی ریاز میوانداری قەڵای دیزنی دەکات کە تێیدا چەندین چالاکی تایبەت بەو براندە جیهانییەی تێدا ئەنجامدەدرێت، هاوکات گەورەترین شەڕی بۆکسێنی کێشی قورس ئەنجامدەدرێت.

سەرۆکی دەستەی وەرزی ریاز لە درێژەی قسەکانیدا وتی، “وەرزی نوێی ریاز، ئامانجیەتی لەمساڵدا زیاتر لە 200 هەزار هەلی کار راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دروست بکات و نزیکەی دوو هەزار کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەسەر رووبەری حەوت ملیۆن مەتر چوارگۆشە کاری تێدادەکەن”.

بابەتی پێشتر

رێگەیەکی نوێ بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

گۆپتەپە.. گەڕان بەدوای تەرمی مامۆستا خنكاوەكەدا بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share